نووسەر و رۆژنامەڤان جەمال رەشید کۆچی دوایی کرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جەمال رەشید، نووسەر و رۆژنامەڤان لە تەمەنی 78 ساڵی لە سوێد کۆچی دوایی کرد. برایەکی دەڵێ، دکتۆر جەمال 50 ساڵ بوو لە دەرەوە دەژیا، ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، چونکە نەیدەویست "ببێتە بەشێک لەو سیستمە حوکمڕانییەی لەو سنوورە هەیە".
 
جەمال رەشید لەدایکبووی ساڵی 1948ـە. هونەرمەند خالید رەشید، برای دکتۆر جەمال بە رووداوی گوت: "هۆکاری گیانلەدەستدانی دکتۆر جەمالی برام بەهۆی تووشبوونی بوو بە خوێنبەربوونی گەدە."
 
خالید رەشید دەڵێت: "دکتۆر جەمال یەکەم نووسەری کورد بوو کە بۆ یەکەمجار پەرتووکێکی بە زمانی ئینگلیزی لەسەر کورد و مێژووی کوردستان نووسی لە ئەورووپا، هەروەها یەکەم نووسەر بوو کە پەرتووکی لەسەر مێژووی سەلاحەدینی ئەیووبی بە کوردی نووسی."
 
د. جەمال رەشید ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد بوو لە بەغدا، لە رۆژنامەکانی نوور، برایەتی و هاوکاری دەینووسی.
 
ئەو نووسەرە لەلایەن حکومەتی بەعسەوە بە (ئامادەنەبوو) سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
 
پرسەی د. جەمال ئەمڕۆ شەممە لە مزگەوتی حاجی مەلا رەسوولی دێلێژەیی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئاگرەکە

ئاگر لە بازاڕی کەمپێکی کوردانی ئێزدی لە زاخۆ کەوتەوە و نزیکەی 35 دووکان سووتان

ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی کەمپێکی کوردانی ئێزدی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە. بەرگریی شارستانی دەڵێ، نزیکەی 35 دووکان سووتان.